زانیاری نوێ لەسەر ناکۆکی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ سانتۆس ئاشکرادەبێت

ئۆگستۆ ئیناسیۆ، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال، لەبارەی کێشەی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد و فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەرەکەی لە میانی یارییەکانی مۆندیال لە قەتەر لێدوانێکی دا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان پشتڕاستیان کردبووەوە کە ڕۆناڵدۆ زۆر توڕە بووە دوای بەشداریکردنی وەک یاریزانی یەدەگ لە کاتی یارییەکانیان بەرامبەر سویسرا و مەغریب لە کاتی یاری کۆتایی مۆندیالدا.

 لە میانەی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکاندا، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال باسی لە سروشتی ئەو ناکۆکیانەی کرد کە لە نێوان ئەفسانەی پورتوگالی و ڕاهێنەرە نیشتمانییەکەیدا سەریهەڵدا.

 ئیناسیۆ وتی: لە ئێستادا زەحمەتە ڕۆناڵدۆ و سانتۆس ئاشتبکرێتەوە، دوا قسە بۆ فێرناندۆ گۆمێز دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ڕۆناڵدۆ دەتوانێت لە ماوەی داهاتوودا لە ئاستێکی قبوڵکراودا یارمەتی هەڵبژاردەی پورتوگال بدات، بە مەرجێک خۆی بەراورد نەکات بە ڕابردووی خۆی.

 جێگای سەرنجە کە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا بیر لە وازهێنان لە یاری تۆپی پێ دەکاتەوە، بەتایبەتی کە نەیتوانیوە لەگەڵ پورتوگال نازناوی جیهانی بەدەست بهێنێت.



PM:08:40:12/12/2022