لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، فەرماندە سەربازییەکانی عێرا‌ق و پێشمەرگە رایانگەیاند " بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كان به تواناوه بچن سنووره‌كان بپارێزن، بڕی پێویستی بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه و هه‌فته‌ی داهاتووش هێزه‌كان به‌ره‌و سنوور جوڵه ده‌كه‌ن".
ئەمرۆ سێ شەممە ١٢ ی کانوونی یەکەم، وه‌زیری ناوخۆی عێرا‌ق، به یاوه‌ری شاندێكی باڵای ئه‌منی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆبووه‌وه.
له کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە به‌رپرسه باڵا ئه‌منییه‌كانی عێرا‌ق و هەرێم بەشداریان تێدا کرد، لیوا محه‌ممه‌د عه‌بدلوه‌هاب فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری عێرا‌ق، كه ئه‌ندامی شانده‌كه بوو، رایگه‌یاند " له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میكانزمی دامه‌زراندن له ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور تاووتوێكرا، كه به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراندنه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێرا‌ق و له داهاتوودا پێوه‌ره‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه".
هەروەها، حه‌ماده دزه‌یی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك، له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌نووسییه هاوبه‌شه رایگەیاند "له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ین به توندكردنی سنووره‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر میكانزمی كاركردن له‌مباره‌یه‌وه هاوڕابوون".
وتیشی "وه‌زیری ناوخۆی عێرا‌ق بڕیاریدا دوو فه‌وج له لیوای یه‌ك و دوو پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه چۆڵه‌كان پڕبكرێنه‌وه".
ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش، رایگه‌یاند" بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سه‌ختیانه و پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێرا‌ق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن. ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كان به تواناوه بچن سنووره‌كان بپارێزن، بڕی پێویستی بودجه بۆئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه و هه‌فته‌ی داهاتووش هێزه‌كان به‌ره‌و سنوور جوڵه ده‌كه‌ن".