گەنجێکی خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی یارییەكانی مۆندیالی قەتەرەوە لە ژێر ئەشگەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهریار عادڵی تەمەن ٢٥ ساڵ کە لە کاتی خۆشحاڵی و شادی دەربڕینی خەڵکی سەردەشت بەبۆنەی دۆرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئهمریکا لە مۆندیالی قەتەر، لەلایەن هێزە ئهمنییەکان فڕێندرابوو، چەند رۆژێک دوای ئازادکردنی، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەبۆنەی دۆرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئهمریکا لە مۆندیالی قەتەر، لەکاتێکدا کوڕەکەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئێرانەوە فڕێندراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەهریار دوای ئازاردان و ئهشكهنجهی زۆر له بەندیخانەی ئیتلاعاتی سوپای سەردەشت، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عادڵی رایگەیاند" شەهریار عادڵی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران تووشی خوێنبەربوونی هەناو بووە و دوای چەند رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی سەردەشت بردراوەتەوە بۆ ماڵ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا".