رۆژنامەنووسێك لە كاتی رووماڵی جامی جیهانی قەتەردا گیانی لەدەستدا

ئای تی ڤی سپۆرت هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسێکی لەكاتی رووماڵکردنی جامی جیهانی قەتەردا بڵاوکردەوە. 

ڕۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی کە تایبەتە بە کاروباری وەرزشی، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆجەر پیرسی بەڕێوەبەری تەکنیکی کەناڵی (ITV Sport)، کە بەشداری لە ڕووماڵکردنی مۆندیالی (٢٠٢٢)ی قەتەردا دەکرد ڕاگەیاند. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی پیێرس دوێنێ دووشەممە بووە، بەڵام کۆچی دوایی لە ٢١ی تشرینی دووەمی بووە، واتە ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی مۆندیال.

لە ماوەکانی ڕابردووشدا دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە کە بریتین لە گرانت وال ڕۆژنامەنووسی كەناڵی سی بی ئێس سپۆرتی ئەمریكی و فۆتۆگرافەری قەتەری خالید موسەلام کە لە كارگێڕی داهێنانی كەناڵەكە کاری دەکرد، لە كاتی رووماڵکردنی یارییەكانی مۆندیالدا لە قەتەر گیانیان لەدەستدا. 


AM:11:06:13/12/2022