ڤیدیۆ.. دێرێ ئارام گۆرانییەکی تایبەتی مەرزیەی فەریقی دەڵێتەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد دێرێ ئارام گۆرانییەکی تایبەتی هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزیەی فەریقی دەڵێتەوە. 

گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی دێرێ ئارام لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دێرێ خۆی پیانۆ دەژەنێت و گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقی دەڵێتەوە، کە یەکێکە لە بەرهەمە هەرە بەناوبانگ و پڕ گوێگرەکانی مەرزیە. 

دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.


PM:01:04:13/12/2022