رۆژنامەنووس رەوا بورهان ئازاد کرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕۆژنامەنووس ڕەوا بورهان ئازاد کرا.

رۆژنامەنوس (رەوا بورهان) ماوەی سێ هەفتەیە لە بەندیخانەی ئاسایشی سلێمانی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چووار شەممە ئازاد کرا.

کاروان ئەنوەر، بەرپرسی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەبارەی ئازادکردنی رۆژنامەنوس رەوا بورهان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "دوای ٢١ رۆژ لە دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کراوەو، دۆسییەکەی لە ئاسایشەوە بۆ پۆلیس گوازراوەتەوە".

رەوا بورهان تەمەنی ٢٧ ساڵە، کە لە تەمەنێكی زۆر بچووكدا لە رۆژنامەی ئاوێنە سپۆرت دەستی بە كاری رۆژنامەوانی كردووە، دواتر لە رۆژنامەی ئاوێنە سیاسی و لە ماڵپەڕی ئاوێنەش بەردەوامی بە كاری رۆژنامەوانیدا، لە ٢٠١٥ بۆ ماوەیەك لە دەزگای میدیای نالیا كاری كردووە پاشان لە ماڵپەڕی سپی میدیا ، زەمەن پریس، وێستگە و چەندان میدیای تر. 


PM:02:43:14/12/2022