گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح دەربارەی دەنگۆی جیابوونەوەی خۆی لەگەڵ چەتۆی هاوسەری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
شەوی ڕابردوو لە نێو سوشیال میدیا دەنگۆی جیابوونەوەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە ئەویش وێنەیەکی خۆی و چەتۆی هاوسەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە، بەمەش دەنگۆکەی رەتکردەوە و دەڵێت" بۆ هەمیشە".
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).