ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پاش بردنەوەی وڵاتەکەی 2-0لە،مەغریب، قسەی بۆ میدیاکان کردوو،ستایشی راهێنەری هەڵبژاردەکەی کرد،
ماکرۆن وتی:" دیشامپ لە یاری کۆتاییدا نادۆڕێت وەک یاریزان و وەک ڕاهێنەر جامی جیهانی بردەوە و ئێستا جارێکی تر لە یاری کۆتاییدایە، بە نازناوەکەوە دەگەڕێینەوە".
ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا وتیشی:" دەبێت دان بەوەدا بنێین قەتەر مۆندیالێکی نایابی ڕێکخستووە و ڕێکخستنەکەش نایاب و ناوازەیە".
لەکۆتایدا ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا وتی:" بە مەغریبییەکان دەڵێم پێویستە زۆر شانازی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانەوە بکەن، چونکە لە پاڵەوانێتییەکەدا ئاستێکی نایابیان بەخشی".