سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆی دووپاتکردەوە، بە پشتیوانیکردن لە سەقامگیری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە" بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئەنجامی گۆڕینی میکانیزمی کارکردنی فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیدا کاتییە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، حکومەتی عێراق دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان کە "دۆخی دارایی عێراق لە باشترین ئاستیدایە".

ئەوەش هاتووە" پێویستە هەموو بریکارەکان بە وەبەرهێنەران و بازرگانەکان هاوکاری سەرجەم بانکەکان و بانکی ناوەندی بکەن تا گەرەنتی ئەو کەرەستە و کەل و پەلانە بکەن کە هاوردەی دەکەن، بۆ ئەوەی سودمەندبن لەو ئاسانکارییانەی بانکەکان بۆیان دەکەن لە دانانی نرخ و پشت پێبەستنیان". 


PM:09:14:15/12/2022