لە هەولێر بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی منارە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ش. م. م) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (هۆندا) رەنگی سپیدا گیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراو رادەستی دادگا كرا.


PM:02:11:16/12/2022