ئەستێرەیەکی فەرەنسا هیوادارە میسی لەسەر حیسابی وڵاتەکەی مۆندیال بباتەوە


 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هاوتاکەی فەرەنسا لە چوارچێوەی یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022 و یارییەکە سبەی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەم ڕێک لە کاتژمێر شەشی ئێوارلە یاریگای "لوسایل ئەنجام دەدرێت.

 بۆچوونەکان لەسەر ئەوەی کێ مۆندیالی 2022 دەباتەوە، جیاوازە، بەڵام ئەندرێ پیێر جینیاکی هێرشبەری فەرەنسی خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لیۆ مێسی مۆندیال بەرز بکاتەوە.

 جینیاک دەڵێت: من فەرەنسیم، بەڵام زۆرم پێ خۆشە مێسی مۆندیال بەرزبکاتەوە، چونکە بە درێژایی تەمەنی و تەواوی ژیانی وەرزشی شایەنی ئەوە بووە، بۆیە داهاتوو دەبینین، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ڕەفتاری سەرکردە و تیپێکی هەیە کە کەسایەتییەکی زۆری هەیە” هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە کەناڵی فۆکس سپۆرت دانی بەوەدانا.

 جینیاک ڕوونیشیکردەوە: میسی ئەمڕۆ پێشەنگە لە ئەرجەنتین، ئەوان دەیانەوێت ئەرجەنتین بەهۆی میسیەوە نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت، دەبێت شتەکان وەک خۆی بڵێیت، بۆ من مێسی کاروانێکی نایابی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هەبووەو هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​شایستەی بەرزکردنەوەی مۆندیال دەبێت سەرەڕای بەرامبەر هەڵبژاردەی نیشتمانیم.

 سەرەڕای ئەمەش ئاندرێ پیێر جینیاک ئاهەنگی تێپەڕاندنی هەڵبژاردەی فەرەنسای بۆ قۆناغی کۆتایی گێڕا، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە یاوەری منداڵەکانی.


PM:07:17:17/12/2022