رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی زانیاری سەیر لەسەر ئامادەنەبوونی کەریم بنزیمە لە یاری کۆتایی مۆندیال ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت بەهۆی کێشەی لەگەڵ دیشامپ ئامادە نابێت.
بە پێی زانیاریەکانی ئەم رۆژنامە. لە دوای تووشبوونی بنزیمەبە پێکان و جێهێشتنی قەتەر، بنزیمە هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا پچڕاندووە،ئەمەش کەش و هەوای کەمپی فەرەنسای تێکداوە.
رۆژنامەکە دەڵێت:" کەریم لە وەڵامی ئەوەی کە ویستویەتی لەگەڵ تیپەکەدا بمێنێتەوە لە قەتەر ونەگەڕێتەوەە بۆ ئیسپانیا تا بزانێت پێکانەکەی چۆن پەرە دەسەنێت، بەڵام دیدیە دیشامپ و پزیشکی هەڵبژاردەکە فرانک لیگال رازی نەبوون بە مانەوەی بنزیمەو داوایانکردووە شاندەکە جێبهێڵێت.
ئەمەش هۆکاربووە کە بنزیمە داواکارییەکی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ئامادەبوون لە یاری کۆتایی مۆندیال بەرامبەر ئەرجەنتین رەتبکاتەوە.