وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ تاڵەبانی‌و بارزانی دیدار دەكات

‌محەمەد جەواد زەریف - هۆشیار زێباری
پاش ئەوەی ئەمرۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبووەوە، بڕیار وایە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف رۆژی سێشەممە سەردانی هەولێر‌و سلێمانی بكات‌و لەگەڵ هەریەك لە تاڵەبانی‌و بارزانی دیدار بكات.

كەمێك پێش ئێستا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی كە بۆ هەریەك لە هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق‌و هاوتا ئێرانییەكەی سازكرا، زێباری ئاماژەی بەوەدا كە ئێران‌و عێراق لە شەڕی داعش هاوكاری یەكتر دەكەن‌و لەئێستادا ئێمه‌ كۆمپانیا ئێرانییه‌كانی ناو عێراق ده‌پارێزین و ئاسایشیان بۆ گه‌ره‌نتی ده‌كه‌ین.

محه‌مه‌د جه‌وادی زه‌ریف وه‌زیری ده‌وه‌ره‌وه‌ی ئێرانیش  لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا وتی: ئێران یارمه‌تی عێراق ده‌دا له‌ شه‌ڕی داعش.
وتیشی: سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان، به‌تایبه‌ت نوری مالیكی زۆر ژیرانه‌ رووبه‌رووی تیرۆریسم بوونه‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانیش بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق.



PM:04:15:24/08/2014