دیدیە دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لێدوانی دوای لە دەستدانی مۆندیالی ٢٠٢٢ داو رایگەیاند هێشتا بڕیاری وازهێنانی نەداوە.
دیشامپ لەسەر داهاتووی،وتی:" وەڵامتان نادەمەوە، تیپەکە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، نامەوێت باسی ئەو ڕۆژە بکەم،دۆڕانەکە بە ئازار بوو ئەمڕۆ".
وتیشی:" یارییەکە بۆ ئێمە ئاسان نەبوو، هەندێک یاریزان ماندوو و پێکانیان بوو، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-0 لە دواوە بووین گەڕاینەوە، پیرۆزبایی لە ئەرجەنتین دەکەین بۆ بردنەوەی مۆندیال".
لە،کۆتایدا دیدیە دیشامپ،وتی:" لە کۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی فەرەنسا کۆدەبمەوە و لەسەر داهاتووی خۆم بڕیار دەدەم".