دواى ئه‌وه‌ى سۆران عومه‌ر ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌لایه‌ن وه‌زیرى داراییه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه، سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش دەڵێت" محەمەد شیاع سودانی نوسراوى ناردنى ٤٠٠ ملیارەکەى ئاراستەى وەزارەتى دارایى کردوه".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم به میدیاى فه‌رمى بزوتنەوەی گۆڕ‌انى ڕاگەیاند" محەمەد شیاع سودانی نوسراوی ڕەوانەکردنى ٤٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردوه".
ڕوونکردنەوەکەی دارایی هەرێم لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سۆران عومه‌ر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند" هێشتا حبر (مه‌ره‌كه‌ب)ى دەستنوسەکەی محه‌مه‌د شیاع سودانی وشک نەبوبویەوە شەڕبوو لەسەرئەوەی ٤٠٠ ملیارەکە دەستکەوتی کێیە، به‌ڵام تائێستا وەزیری دارایی ڕەزامەندی له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و پاره‌یه دەرنەبڕیوە".