دوای ئەوەی میسی بووە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٢٢،رۆژنامەیەکی ئیسپانی بە باشترینی مێژوو ناوی دەبات.
رۆژنامەی،مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمطۆ دووشممەیدا وێنەیەکی میسی بڵاوکردووەتەوە کە جامەکە ماچ دەکات و نوسیویەتی"میسی باشترینە لە مێژوودا".
رۆژنامەکە ئەوەشی نوسیوە" ئەرجەنتین سێ جار پاڵەوانی جیهانییە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی سەرسوڕهێنەردا لە فەرەنسای بردەوە بە لێدانی سزا (4-2)، دوای ئەوەی ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون، یاریەکە سێ گۆڵی مباپێ و دوو گۆڵی میسی کە تاجی ژیانی وەرزشی لەسەر دانا.