لە ئێران ٥٨ دەستگیرکراو مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە


کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند "٤٨ کەس لە گیراوانی خۆپێشاندانەکانی سێ مانگی رابردووی ئێران، مەترسیی لەسێداردانیان لەسەرە".

لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێت " جیا لەو دوو دەستبەسەرکراوەی لەسێدارە دراون، ١١ کەسی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و ٤٧ کەسیش بە شێوەیەک تۆمەتبار کراون کە ڕەنگە لە دادگا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەربچێ".

ئەو رێکخراوە ئاشکراشی دەکات بە گوێرەی ئەو ئامارانە دوو کەس لەوانەی مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە ئافرەتن.

کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکراشی کردووە لەو ٤٧ کەسەی مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە ٢٠ کەسیان لە پارێزگای تاران، یازدە کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان و حەوت کەسیشیان خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستانن. ٩ کەسەکەی دیکەش خەڵکی پارێزگاکانی ورمی، ئازەربایجان، فارس، گیلان و کرماشانن.



AM:12:22:23/12/2022