بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە به‌خوڕەى باشور‌و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە وه‌زیرى ناوخۆ بڕیاریدا کە سه‌رجه‌م تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى جگه له هه‌رێمى كوردستان بخرێنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق لافاو دروستبووه، به‌هۆیه‌وه له به‌سره كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و چوارى دیکەش برینداربوون.
هەروەها بەشێکی شه‌قامه‌كانی شاری نەجەف ژێرئاوكه‌وتوون و ئاو چووەتە ماڵان و زیانی ماددی بە هاوڵاتییان گه‌یشتووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای زیقاریش ڕایگەیاند" بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینە کە سنورەکەی گرتووەتەوە شەوی ڕابردوو سەقفی خانویه‌ک داڕوخاوە، لە ئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە کە پیشەی سەرباز بووە لە سوپای عێراق، دوو ئەندامی دیکەی خێزانەکەشی گیانیان لەدەستداوە".
لاى خۆیشیه‌وه کازم سەلمان بورهان بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه بۆ پاکرنەوەی مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ.