وەزیری دادی فەرەنسا: هێرشەکە تیرۆریستییە


وەزیری دادی فەرەنسا بە پێچەوانەی زۆرێک لە بەرپرسانی فەرەنساو میدیاکانەوە رایدەگەیەنێت، هێرشی سەر کۆمەڵەی کەلتوری کوردی " تیرۆریستییە".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،ئەمڕۆ شەممە ئیریک دۆپاند مۆریتی وەزیری دادی فەرەنسا رایگەیاند" ھێرشەکەی پاریس بۆ سەر گەلی کورد ھێرشێکی تیرۆرستییە و بەشی تیرۆر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

ئەو بەرپرسە فەرەنسییە ئاشکراشیکردووە کە چاوی کەوتووە بە شاندێکی کوردەکان و بەڵێنی پێداون لە چوارچێوەی یاسادا ئەو کەیسە ئاشکرا بکەن".

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بارگرژی خۆپیشاندانی ئەمرۆوە کە لە رێچکەی ئاشتیانەی خۆی دەرچوو ٣٠ پۆلیس برینداربوون و، ١١ خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.

دوێنێ لە ناوچەی ١٠ پاریس چەکدارێکی بەرەگەز فەرەنسی بە تەمەن هێرشدەکاتەوە سەر کۆمەڵەی کەلتوری ئەحمەد کایەو چێشتخانە و سەرتاشاخانەیەکی کوردان، لە ئەنجامدا ٣ کەس دوو پیاو ژنێك بوونە قوربانی و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.



PM:11:20:24/12/2022