سەبارەت بە بوونی دادگای تایبەت بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان رونكردنەوە دەدرێت


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە دادگایەكی تایبەت لە وڵاتدا بۆ هاوسەریری هاوڕەگەزخوازان بوونی نییە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە،  زانایەكی ئاینی ئاماژەی بەوەكردوە كە بەیاسا رێگە بە "هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان" دراوە و لەعێراق دادگا هەیە كە بەڵگەنامەیان بۆ دەردەكات.

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە، بە وتەی ئەو زانا ئاینییە دادگای عێراق بۆ ئەو بابەتە پشتی بە یاسای رێكخستنی كاری دادگاكان بەستوە بە ژمارە 160ی ساڵی 1979، لەكاتێكدایە ئەو جۆرە دادگایە لە عێراق بونی نییە.




PM:09:11:25/12/2022