سەرۆکی تورکیا یانەی داهاتووی رۆناڵدۆی ئاشکرا کرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە مۆندیالدا کە لە  قەتەر بەڕێوەچوو ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، داهاتووش هی خۆی دەبێت.

 ئەمەش لە میانەی دیدارەکەیدا بوو لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج لە شاری ئەرزرۆم لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و لەو ماوەیەدا گفتوگۆی لەسەر مۆندیال کرد کە بە سەرکەوتنی ئەرجەنتین کۆتایی هات.

 ئەردۆغان ڕوونیشیکردەوە کە دوای کۆتاییهاتنی یاری کۆتایی نێوان فەرەنسا و ئەرجەنتین چاوی بە هاوتا فەرەنسیەکەی کەوتووە، هەروەها ئاگاداری کردووەتەوە کە تیپی تانگۆ سوودی هەیە و شایەنی ئەوە بووە نازناوەکە بباتەوە.

 لەو بارەیەوە درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: دوای یارییەکە بە ماکرۆنم گوت کە ئەرجەنتین ئاستێکی باشتری پێشکەش کردووە و هەر بۆیە شایەنی ئەوە بووە نازناوەکە بەدەست بهێنێت، بۆیە نابێت دڵتەنگ بیت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرجەنتین ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد لە لێدانی سزادا، مێسیش لە کاتی مۆندیالدا نایاب بوو سەرەڕای تەمەنی بەرزبووەوە، ئەزموونەکەی بە ڕوونی لە یاری کۆتاییدا دەرکەوت، بەڵام مباپێش لە پاڵەوانێتییەکەدا نایاب بوو و داهاتووش بۆ ئەوەیە ئەو، هێشتا تەمەنی ٢٣ ساڵە”.

 لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئاستی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەردۆغان وتی: بەداخەوە ڕۆناڵدۆیان لە یاریگاکان دوورخستەوە، چۆن دەتوانن ئەستێرەیەکی وەک ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ ڕابگرن  بیخەنە ،ناو لە نێو گێمی دووەمی یارییەکەوە؟ تۆ مۆڕاڵی ئەم یاریزانە لەناو دەبەیت”.

 ئەردۆغان هەڵوێستی ڕۆناڵدۆی لەمەڕ پرسی فەڵەستین بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆناڵدۆ بەرگری لە فەڵەستینییەکان دەکات و دۆزی ئەوان دەگرێتەبەر.

لە،کۆتایدا وتی:"بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتووە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕێگادایە بۆ خولی سعودیەو دەیەوێت لەوێ یاری بکات".



PM:10:30:25/12/2022