هاتووچۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی پلانی سەری ساڵی راگەیاند

هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە رۆژی ٣٠ی ئەم مانگەوە شەقامی سالم دادەخرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە ڕێکەوتی ٢٩ بۆ ٣٠ی ئەم مانگە سەرجەم ئەو شەقامە لاوەکییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن و لەڕێکەوتی ٣٠ی ١٢ی ٢٠٢٢ کاتژمێر (١:٠٠)ی پاش نیوەڕۆشەوە، شەقامی سالم لە پردی خەسرەوخاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەکرێت بەڕوی شۆفێراندا تا رۆژی دواتر و کۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرک و فەرماندا دەبن. 


PM:01:41:26/12/2022