بانە شێروان کە هەمیشە دەنگ و ستایڵی گۆرانی و خۆگۆڕینی مایەی سەرنجی فانەکانیەتی، ئەمجارەش چەند وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە.
وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، تۆمارکردنی کارێکی نوێیە بەناوی " پێم مەڵی "، وێنەکەی لە ساتی تۆمارکردنی بابەتەکدا گیراوە، هەر ئەمشەو بڵاویکردەوە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.