بانكی ناوه‌ندی عێراق، کە تاکە لایەنە کە بەرپرسە لە بەها راگرتنی نرخی دینار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری دا، ره‌سمی گومرگ و بڕی باجی پێشوه‌خته وه‌رنه‌گرێت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دۆلار.
لەو بڕیارەدا کە لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاندووه" به پشتبه‌ستن بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره ٣٥١ی ساڵی ٢٠٢٢، كه تێیدا ده‌سته‌به‌ری كارنه‌كردن به پێدانی ره‌سمی گومرگی و بڕی باجی پێشوه‌خته هه‌یه، بڕیار درا، ئه‌و باج و ره‌سمانه له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه وه‌رنه‌گیرێت، كه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە له ١٩ی کانوونی یەکەم، بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك بڕیاری تری ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی بازاری دراوی بیانی سه‌قامگیری به خۆوه ببینێت.