دادوەری لێکۆڵینەوە تاوانی کووشتنی ئەتنی دەداتە پاڵ بکوژەکەی پاریس

فرانس پرێس لە سەرچاوەیەکی دادوەریەوە، بڵاویکردەوە"  دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتی کوشتن و هه وڵدان بۆ کوشتن لەسەر بنەمای نەژاد، نەتەوه، نیشتمان یان ئایین خستەپاڵ ئەو تۆمەتبارەی رۆژی هەینی سێ کەسی کوردی لە ناوچەی ١٠ی سەنتەری پایتەختی فەرەنسا کوشت".

فرانس پرێس لە هەواڵەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو " جێگای سەرنجە کە نەپاراستنی گریمانەی هێرشە تیرۆریستییەکە هەر لە سەرەتاوە هەستی توڕەیی و شەرمەزارکردنی کوردانی نیشتەجێی فەرەنسا لێکەوتەوە، کە ڕۆژی شەممە گردبوونەوەیان بۆ ڕێزلێنان لە قوربانییەکان ڕێکخست، کە هەندێکجار بە کردەوەی توندوتیژی و تێکدەرانە کۆتایی دەهات وەک ئەو خۆپیشاندانانەی لە شارەکانی پاریس و مارسیلیا و بۆردۆ بەڕێوەچوو".

ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە دوای ماوەیەکی کەم لە دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقەکردنەکە، بە پۆلیسی وتووە کە ئەو کارەی کردووە، چونکە "ڕەگەزپەرست" بووە. لای خۆیەوە، لۆری پیچو، داواکاری گشتی پاریس لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، لەکاتێکدا لە دەستبەسەری پۆلیسدا بووە، دانی بەوەداناوە کە "بێگانە ترسی هەیە کە بووەتە حاڵەتێکی نەخۆشی" لەوەتەی ماڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ دزراوە.

هەروەها تۆمەتبارەکە خۆی بە "خەمۆک" و "خۆکوژ" وەسف کردووە و دەڵێت "بەڵام پێش ئەوەی خۆم بکوژم، هەمیشە ویستم کۆچبەران، بیانییەکان، لە دوای ئەم دزییەوە بکوژم".



PM:10:52:26/12/2022