سودانی یەکەم هەنگاوی دابەزاندی نرخی دۆلاری هاویشت

لە کاتێکدا ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٠ هەزار دینار، شیاع سودانی سەرۆک وەزیر دەستی بە هەنگاوە کردیەکانی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە سودانی لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆبونەوە.

بەپێی میدیای سەرۆک وەزیران، سودانی داوایکردووە کە دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشرێت بەهاوڵاتیان.

سودانی بەم هەنگاوەی دەیەوێت نرخی ١٠٠ دۆلار بگەڕێتەوە بۆ ١٤٦ هەزار دینار.

هەرچەندە ئەمڕۆش وەک رۆژانی پێشوو نرخی دۆلار بەردەوام بوو لە بەرزبونەوە.




PM:02:11:27/12/2022