بانکی ناوەندی عێراق بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار چەند بڕیارێکی دەرکرد

بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و دەڵێت" پشکی دۆلار بۆ بانکەکان زیادکراوە". 

بانکى ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رێوشوێنەکانى خستەڕووى دۆلار ئاسانکراوە، ئەویش لە رێگەى زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى نەختینەی دراوى بیانى (دۆلار) بە رێگەى زیادکردنى پشکى دەروازەى بانکەکان". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەدواداچون دەکرێت بۆ ئاستی ئاسانکاری بانکەکان بۆ دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتیان بە دۆلار و پاڵپشتی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەن کە بانکەکان دەیگرنەبەر. 

بانکی ناوەندی عێراق خشتەیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە لقى ئەو بانکانەى تێیدا دیاری کردووە کە هاوڵاتیان دەتوانن دۆلاریان لێ بکڕن و ئەو پرۆسەیەش لە رۆژانى جەژنى سەرى ساڵ (هەینى، شەممە و یەکشەممە) و رۆژانى دواتر کارى پێدەکرێت.


PM:06:15:28/12/2022