مستەفا کازمی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار جەخت لەسەر رێگاگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلارو دۆخی خراپی دراوی عێراقی دابنرێت.

لە راگەیەندراوێکدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت " پێویستە رێگریبکرێت لە بردنەدەرەوەی دۆلار و سنورێك دابنرێت بۆ دۆخی خراپی دراوی عێراقی و حكومەتی عێراق بە بەرپرسیارێتی ئەركەكانی هەڵبستێت".

ئەوە لە کاتێککدایە ماوەی سێ هەفتەیە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاوە برزبۆتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٠ هەزار دینار، لە کاتێکدا کە دەبێت بە فەرمی ١٤٦ هەزار دینار بێت.

لەم دۆخەدا تا ئێستا ئەو رێوشوێنانەی بانکی ناوەنی عێراق و حکومەتەکەی سودانی گرتوویانەتە بەر چارەسەری ئەو هەڵکشانەی دۆلاری نەکردووە.



PM:09:39:28/12/2022