زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ دوای مردنی ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێ دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی بوو، خەمێکی قووڵی خۆیان دەربڕی.
دیارترین کاردانەوەکان بەم شێوەیە بوون:
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: تەنها ماڵئاواییکردن لە شا پێلێ هەرگیز بەس نابێت بۆ دەربڕینی ئەو ئازارەی کە لە ئێستادا هەموو جیهانی تۆپی پێ لە باوەشی گرتووە. ئیلهامبەخشێک بۆ چەندین ملیۆن کەس.
نێیمار: پێش پێلێ ژمارە 10 تەنها ژمارەیەک بوو، پێش پێلێ تۆپی پێ تەنها وەرزش بوو، تۆپی پێی کردە هونەر و بۆ کات بەسەربردن، ئەو نەماوە، بەڵام سیحرەکەی هەر ماوەتەوە، پێلێ بۆ هەمیشە ماوە.
ڕۆبێرتۆ کارلۆس: جیهانی تۆپی پێ سوپاس بۆ هەموو ئەو کارانەی کردووتە، سوپاس شا پێلێ.
مێسی: ئارام بە شا.
ڕۆدریگۆ: چ داخێکە لەمڕۆوە هەمیشە مێژوویەکی دڵتەزێن دەبێت، ئێمە لە سانتۆس گەورە بووین ڕۆژانە گوێمان لە خەڵک بوو باسی تۆ دەکەن کە چەندە باش بوویت لە یاریکردن و وەک کەسێک سوپاس بۆ خوا چانسی ئەوەم هەبوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاوم پێت بکەوێت.
ڕۆناڵدۆی دیاردە: ئەمڕۆ پاشای تۆپی پێ باشترینی هەموو سەردەمێکی بۆ بەجێهێشتین، میراتێکی بۆ بەجێهێشتین لە تۆپی پێدا کە بۆ چەندین نەوە دەگوازرێتەوە، بەم شێوەیە ئەمڕۆش لەنێوماندا دەمێنێتەوە، ئێمەش هەمیشە ئاهەنگ دەگێڕین تۆ و ئەوەی کردووتە سوپاس پێلێ.