چیای ئاسۆس لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومان كرا


پشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەی جەنگی چیای ئاسۆسی لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومان كرد و تائێستاش زیانەكان نەزانراون، بەڵام دانیشتوانی ناوچەكە دەڵێن، گوێیان لە دەنگێكی گەورەی بۆردومانەكە بووە.


بەپێی زانیارییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە چیای ئاسۆس لە  قەزای ماوەت بۆردومان كراوەتەوە، بەڵام تائێستا نازانرێت لەلایەن چ شوێنێكەوە بۆردومانەكە كراوە و زیانەكانیش چین.




PM:04:29:30/12/2022