ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە گومانن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی



لەبارەی کۆبونەی وەزارەتی بەرگری سوریا و تورکیا لە روسیا ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی – مەسەدە، بە گومانەوە سەیری ئەو کۆبونەوەیە دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی – مەسەدە،  بڵاویکردەوە" بە گومانەوە سەیری کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگری حکومەتی تورکیا و سوریا و ڕوسیا دەکەین، ئیدانەی ڕژانی خوێنی گەلانی سوریا دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی ئاکەپە و بەشداریکردنی حکومەتی دیمەشق لەو ڕێککەوتنانەدا".

مەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو " ئەوان سوپاسگوزاری قوربانیدانی شەهیدانی سوریا و زیندانیان و کۆچبەرانن هاوکات پابەندبونی خۆیانی بە ئەرکە مێژوویی و ئەخلاقییەکانیان بەرامبەر سوریا دوپاتکردووەتەوە".

ئاماژەی بە دۆخی هەستیاری سوریا کردووە و دەڵێت: پێویستی بە هاوهەڵوێستی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو ناکۆکیانەی کە دوژمنی گەلی سوریا بەکاریدێنێت.

 داوای لە گەلانی سوریاش کردووە "بەسەر هەموو ناکۆکییەکان زاڵ بن کاتێک ئایندەی وڵاتەکەمان و خەونی ئازادیمان لە بەردەم شکستدا بێت”.

مەسەدە وتوشیەتی: هیچ بەرژەوەندی و مافێک لەسەرو بەرژەوەندی و مافەکانی گەلانی سوریاوە نییە  و  داوا لە هەموو خەڵک دەکات دژی ئەو هاوپەیمانییە بن و شکستی پێ بێنن پێویستە هێزە شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنەکان لە دژی خوێنفرۆشان و فرۆشیارانی گەلانی سوریا یەکبگرن.

رۆژی هەینی بەسەرپەرشتی روسیا وەزیرانی بەرگری و سیخوڕی تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ لەسەر دۆخی باکوری سوریا و کورد کۆبوونەوە، هەر سێ لایەن کۆکبوون لەسەر لاوازکردنی پێگەی ئەمەریکا و کوردو ئۆپۆزسیۆن لەسەر سنورەکانی تورکیا.  



PM:09:00:30/12/2022