"لە ئێران دەیان دەستگیرکراوی سیاسی مەترسی سزای لە سێدارەدانیان لەسەرە"

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایدەگەیەنێت" دەیان دەستگیرکراوی سیاسی رووبەرووی مەترسی سزای لە سێدارەدان بوونەتەوە". 

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگاکەی لە وڵاتی نەرویجە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئیستادا لانیکەم ٣٩ کەس لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە". 

ڕێکراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد قوبادلوو یەکێک لەو زیندانیانەیە بە تۆمەتی کردنە ژێرەوەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

دەشڵێت" دوێنێ بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی لە شەقامێکی تاران تابلۆیەک کە لە سەری نوسراوە "محەمەد قوبادلوو" بی تاوانە هەڵواسرا". 


PM:03:22:01/01/2023