وەزارەتی دارایی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابین دەكات


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لە دابینكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دەكات.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی سندوقی شێرپەنجە دابینكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە تاوتوێكرا كە خۆی دەگرێت لە بەشێك لەو باج و رسوماتانەی لە لایەن بەشێك لە وەزارەتەكانەوە وەردەگیرێت بە میكانیزمێكی تایبەت ڕێژەیەكی بۆ سندوقەكە دابین دەكرێت. 

ئاوات شێخ جەناب رایگەیاندووە "دامەزراندنی سندوقی شێرپەنجە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجیەكانی وەزارەتی تەندروستی كە دەبێت لە پێناو خزمەتكردنی هاونیشتیمانیانی توشبوو بە نەخۆشیەكە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین بكەین". 



PM:10:49:03/01/2023