دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و پۆستەکەی، بانگهێشتی خالید شوانی وه‌زیری ئێستای دادی عێراق ده‌كرێت".
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له راگه‌یه‌ندراوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه فه‌رمانی بانگهێشتكردن بۆ هه‌ر یه‌ك له خالید شوانی، وه‌زیری ئێستای دادی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌تی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی داد ده‌رچووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لەلایەن دادگای دووەمی کەرخەوە دەرچووە کە تایبەتە بە دانیشتنی دۆسیەکانی دەستپاکی، بۆ ڕێگری‌کردن لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگا لە دۆسیەی خۆراکدان بە زیندانییەکان و دەستگیرکراوان، هەروەها بۆ ڕەتکردنەوەی بەڵگەنامەی پێویست بۆ تیمی کۆمیسیۆنی دەستپاکی.