"توركیا دەستی لە هێرشی داعش بۆ سەر مەخموردا هه‌بووە"
داعش
ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە) پێیوایە تورکیا ده‌ستی له هێرشی چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور هه‌یه و ئامانجی ئه‌ساسیش بڵاوه‌پێکردنی دانیشتوانی ئه‌و کامپه بوو.
بەپێی هەواڵێكی فوران نیوز، رەزا ئاڵتوون ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە) بە ته‌له‌فزیۆنی ستێرک ده‌ڵێت:" پارتی دیموکراتی کوردستان بێ هیچ هۆکارێک له مه‌خموور کشایه‌وه و خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ داعش به‌جێهێشت، دووهه‌مین ئه‌وه نزیکه‌ی 9 مانگه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌زراق ناداته خه‌ڵکی کامپه‌که، سێهه‌مینیش هێرشی داعش و لێدوانه‌کانی تورکیایه که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان ده‌کات،له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بگوترێت ده‌ستی تورکیای تێدا هه‌یه و ئه‌و هیزانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه له‌و بابه‌ته‌دا ڕۆڵیان بینیوه".
PM:02:02:26/08/2014