وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەبارەی کردنی سبەی پێنج شەممە بە " پشوو " دەسەڵات دەدات بە سەرۆکی زانکۆکان.
لە راگەیاندێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی پشووە بڵاویکردەوە" بەهۆی نالەباری کەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی کە ڕویکردۆتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. بریاردرا بەپێدانی دەسەڵات بە سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان (حکومی و تایبەت) و ڕاگری پەیمانگەکان بۆ ڕاگرتنی خوێندن لە کاتی نالەباری کەشوهەوای ناوچەکانیان".
ئەو بڕیارە لە کاتێدا کە لەمڕۆ چوار شەممەوە هەرێم و عێراق کەوتۆتە ژێر شەپۆلێکی بارانبارین و سەرماوەوە.