نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەرزبووەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٧٠٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٠٨ دینارە.


AM:10:22:05/01/2023