ئەمرۆ پێنج شەممە دادگای دەستووری تورکیا بە کاتی بڕیاریدا ئەو بڕە پارەیەی دەدرێت بەو حیزبانەی کە لەسەرو ١٠% دەنگیان لە هەڵبژاردندا هێناوە ببڕێت کە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ هەدەپە ٢٧ ملیۆن یۆرۆی دەکرد کە بۆ هەڵبژاردنی حوزەیران سوودێکی زۆری لێوەردەگرت.
به‌كر شاهین، سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیالە لە ١٩ی مانگی رابردوودا ١٠ رۆژی د‌یاریكردبوو، بۆ بڕینی هاوکارییە داراییەکانی هەدەپە لە گەنجینەی تورکیا.
له توركیا هه‌ر پارتێك به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێنێت بگاته په‌رله‌مان، ساڵانه له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌ی وڵاتەکە هاوكاریی دارایی وه‌رده‌گرێت، پێشبینی ده‌كرێت هاوكارییه‌كانی هه‌ده‌په بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگاته ٥٣٩ ملیۆن لیره‌ی توركی، كه ده‌کاته نزیكه‌ی ٣٠ ملیۆن دۆلار و ٢٧ ملیۆن یۆرۆ.
ئەوە لە کاتێکدا بە هەزاران کادیری ئەو حیزبە بە سەرکردایەتییەکەشیەوە دەستگیرکراون و لە زیندانەکان توند کراون.
وا بڕیار بو هەدەپە ٢٧ ملیۆن یۆرۆی وەربگرێ بەوپێیەی لە هەڵبژاردنەکانی پێش‌و سەروی شەش ملیۆن دەنگدەری بەدەستهێناوە.
پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) لە ١٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەی ئاسایی حزبەكە بەڕێوەچووە.