هۆكاری ئامادەنەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە لە جامی كەنداو ئاشكرابوو


پارێزگاری هەَڵەبجە بەهۆی سەردانی وەفدێكی ئەڵمانی بۆ لای، نەیتوانیوە بەشداری دەستپێكی یارییەكانی جامی كەنداو لە شاری بەسرە بكات.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێكی هەرێم كە سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆكی لەگَەڵدا بوو گەیشتنە شاری بەسرە و بەشدارییان كرد لە ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانییەتی جامی كەنداوی 25، بەڵام ئازاد تۆفیق، پارێزگای هەَڵەبجە لەو شاندەدا نەبوو.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەَڵەبجە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شاندێكی ئەڵمانی سەردانی پارێزگای هەَڵەبجەیان كردووە بۆیە نەیتوانیوە لەو شاندەدا بێت.




PM:10:48:06/01/2023