نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ڕێژەیەک ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٥٥٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٧٠٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٧٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٨٤٠ دینارە.


AM:10:22:07/01/2023