مێسی، "پاڵەوانی پاڵەوانەکان"، خەڵاتێکی نوێ بەدەست دەهێنێت

 لیۆنێل مێسی  ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە دوای تاجە گوڵینەی لەگەڵ سەماکارانی تانگۆ لە مۆندیالی ٢٠٢٢ خەڵاتێکی نوێی بەدەستهێنا.

 لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد و تاجی مۆندیالی ٢٠٢٢ی بەدەستهێنا و لە یاری کۆتاییدا بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٤-٢ لە فەرەنسا بردەوە، دوای ئەوەی لە کاتی ئەسڵی و زیادکراودا بە ئەنجامی ٣-٣ یەکسانبوو..
 ڕۆژنامەی بەناوبانگی فەرەنسی "لیکیپ" خەڵاتی "پاڵەوانی پاڵەوانەکان"ی بۆ ساڵی 2022 بەخشییە لیۆنێل مێسی، ئەمەش بەهۆی بردنەوەی لە مۆندیالی 2022 کە لەسەر حیسابی کەلەشێرەکان کە لە قەتەر بەڕێوەچوو.

 لیکیپ خەڵاتی پاڵەوانی پاڵەوانەکان بۆ باشترین وەرزشکاری ساڵ دەبەخشێت، خەڵاتەکەش بەهۆی سەرکەوتنەکانی لەگەڵ تیپی ئەلباسیلیستی ساڵی ڕابردوودا بۆ لیۆنێل مێسی کەوت، کە لەسەر حیسابی ئیتاڵیا بە نازناوی جامی کۆتایی فینالیسمای بردەوە.

 لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ٨٠٨ دەنگ، جیاوازی زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی کیلیان مباپێی فەرەنسی هاوکارەکەی لە پاریس سانجێرمان کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 کیلیان مباپێ پلەی دووەمی بەدەستهێنا دوای پئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسای گەیاندە یاری کۆتایی جامی جیهانی بەرامبەر هاوڕێکانی مێسی، هەروەها 3 گۆڵ "هاتریک"ی لەو یارییەدا تۆمارکرد کە وڵاتەکەی بە لێدانی سزا دۆڕا.

 شایەنی باسە خەڵاتی پاڵەوانی پاڵەوانەکان خەڵاتێکە کە ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی پێشکەشی باشترین وەرزشکاری جیهانی دەکات و زۆرجاریش ئەستەمە بۆ ئەستێرەیەکی وەرزشی تیمی بتوانێت ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

 خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٤٦ دەستی پێکرد و تەنها فەرەنسییەکان ڕێگەیان پێدرا ڕکابەری لەسەر بکەن، دواتر دەرگا بۆ کەسانی غەیرە فەرەنسی کرایەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٥دا خەڵاتەکە بەدەستبهێنن.

 مێسی بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێی غەیرە فەرەنسی دوای ساڵی ٢٠١١ دووجار خەڵاتەکەی بەدەستهێنابێت، کاتێک بۆ یەکەمجار خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و تەنها میشێل پلاتینی ئەفسانە پێش ئەو بوو بۆ ئەم دەستکەوتە.

 دوایین براوەی خەڵاتی باشترین وەرزشکاری ساڵ لەلایەن "لیکیپ"ەوە پێش ئەوەی مێسی یەکێک بێت لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ، زێدانی فەرەنسی بوو لە ساڵی 1998، کاتێک سەرکردایەتی کەلەشێرەکانی کرد بۆ نازناوی مۆندیال لەو کاتەدا.

 هەروەها ئەم خەڵاتە لەلایەن ڕۆماریۆی بەڕازیلی لە ساڵی 1994 و دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەیی ئەرجەنتینی لە ساڵی 1986 و پائۆلۆ ڕۆسی ئیتاڵی لە ساڵی 1982 بەدەستهێنراوە، هەموو ئەمانەش بەهۆی دەستکەوتی مۆندیالەوە بووە.



 


PM:12:18:07/01/2023