لە سنوری پارێزگای دهۆک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٣) ساڵ لە سنوری پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوری پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٣) ساڵان بە ناوی نزار فەرهاد لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە ناوچەی پیشەسازی نوێی دهۆک و گوندی بازەلانێ لە سنووری ناحیەی فایدە دۆزرایەوە".

دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە گەنجەکە بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
گەنجەکە ناوی (نزار فەرهادە)ە و تەمەنی (٢٣) ساڵانە و خه‌ڵكی سه‌نته‌ری شاری دهۆكه‌، بەڵام لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە تائێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە و تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.


PM:12:22:07/01/2023