بەهۆی بەفربارینەوە هاتوچۆی راپەڕین هۆشداری دەدات


ئەمشەو  شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بەبۆنەی بارینی بەفرەوە هۆشداری دەدات.

لە راگەیاندنێکدا هاتووە" بـەهۆی نالـەباری کەش و هەوا و بارینی بەفر و باران داواکارین لە ئێـوەی بـەڕێـز و لە پێناو سـەلامەتی خـۆتـان و کەس و کارتان و دوور بوون لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، لـە حاڵەتی زۆر پێویسـتدا نەبێت بەو ڕێگایەدا هاتووچۆمەکەن".

هەروەها هاتووە " لە ئێستـادا ئاستەنـگی هـاتـووچـۆ دروسـت بـووە بـۆ ئـەو شـۆفـێـرانـەی کـە لەو ڕێگـایەوە هاتووچۆدەکەن"
لە کۆتاییدا هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت " لە پـێـنـاو سەلامـەتی خـۆتان و کەسـانی تـر پێویسـتە پـێـداویستی ـەکانـن لەلابن وەک زنجیر بۆ زاڵبـوون بەسەر ئاستەنگیەکان" ۰



PM:11:49:07/01/2023