سیڤی كاندیدە نوێیەكان گەیشتە پەرلەمانی كوردستان


سیڤی سێ كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەكانی پێشمەرگە، ئەوقاف و وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری بەغدا گەیشتونەتە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان پێیان.

بەپێی زانیارییەكان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) بە نوسراوی فەرمی سیڤی هەر سێ كاندیدی وەزیری پێشمەرگە، ئەوقاف و هەرێمی ناردووەتە پەرلەمانی كوردستان (رێباز بێركۆتی بۆ وەزیری پێشمەرگە، ئەحمەد عەسكەری بۆ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە پشكی یەكێتی، ئەحمەد كانی بۆ وەزیری ئەوقاف لە پشكی پارتی).

هەر بەپێی زانیارییەكان، سیڤییەكان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانن و بەر لە 48 كاتژمێر پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان پێیان، دەخرێنە بەردەم پەرلەمانتاران.



PM:11:57:07/01/2023