کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەراندا

هەرچەندە لە ماوەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا هەریەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایانکرد دەستبەجێ سزادانی خۆپیشاندەران لە ئێران رابگیرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان. 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند" ەسەەڵاتی دادەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر سێ خۆپیشاندەری دیکەدا سەپاند و بڕیارە سزاکەش جێبەجێ بکرێت".

هەروەها ئاژانسەکە ناسنامەی ئەو سێ خۆپیشاندەرەی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە (ساڵح میرهاشمی بەلتاقی، مەجید کازمی شێخ شەبانی و یەعقوبی کوردسەفەلی). 

بەرەبەیانی ئەمڕۆش کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی (ڕەشید لەوەندپوور) خەڵکی شاری ئورمیە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان"، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌ شاری کەرەج جێبەجێ کرد. 


AM:11:51:09/01/2023