عەدنان دەرجال ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کەنداو ٢٥ عەدنان دەرجال باری تەندروستی تێکچوو، لە ئەنجامدا بۆ چارەسەر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

فیراس بەحرلعلوم ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند" دەرجال بەهۆی شەكەتبوونی زۆرەوە، باری تەندروستی تێكچووە و براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەنجامی پشكنینەكانی باشن". 

وتیشی" دەرجال بەهۆی سەرپەرشتی و ئەرکەکانی بە جامی كەنداوی (٢٥)ەوە، ڕۆژانە لە دوو کاتژمێر زیاتر ناخەوێت". 


PM:01:10:09/01/2023