نەوەی نوێ وەڵامی سەركردەیەكی پارتی دەداتەوە


جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەرپرسە لە دواخستنی هەڵبژاردن پارتی و یەكێتین.

هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی عەلی حسێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دایەوە كە وتبوی "هەموومان بەرپرسین لە دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم"، لەو بارەیەوە دەڵێت، پارتی و یەكێتی لە ترسی دۆڕاندنیان، بۆیە هەڵبژاردنەكان دوادەخەن.

ناوبراو روونیكردەوە "هەردوولایان ترسی دۆڕانیان هەیە، چونكە هەم پارتیی لە سنووری هەولێر و بادینان وەزعی زۆر خراپە هەم یەكێتییش، كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش زۆر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت".

هەروەها وتویەتی "پێویستە لەبری كات كوشتن و قسەی بێ سوود پارتیی و یەكێتیی بێنە ژێرباری ئەو داوایەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رێز لە دیموكراسیی بگرن."




PM:04:49:09/01/2023