گۆرانیبێژی لاوی ستایڵ جیاواز و لەدەنگو میوزیک و خۆگٶڕیندا، بانە شێروان چەند وێنەیەکی نوێی سەرنجڕاكێشی بڵاوکردەوە.
بانە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە کە جوانی و وروژێنەری وێنەکانی سەرنجی فانەکانی راكێشاوە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.