وەزیری پەروەردەی عێراق رایگەیاند، " بەمزوانە نزیکی ٣٠٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنین". ( کەرکوک و ناوچە جێناکۆکانیش دەگرێتەوە).
ئیبراهیم جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق لەمیانی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە پارێزگای ئەنبار بە میدیاکانی راگەیاند لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ناوی ٣٠٠ هەزار کەسیان وەرگرتوو بۆ دامەزراندن و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە".
هەروەها وتیشی " حکومەتی نوێ هەوڵی جدی دەدات کێشەی ئەو بۆشاییەی لەناوەندەکانی خوێندن هەیە چارەسەری بکات و کۆتایی بە دوو دەوامی و سێ دەوامی بهێنێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەیەوێت لە رێگای دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژەوە بۆشایی ناوەندەکانی خویندن چارەسەر بکات.