دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لە سێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری ڕاگەیاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری، دوای ئەوەی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" تۆمەتبار کرا بوو ڕاگەیاند. 

دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ عەلی ڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووی بەرگری ئێران، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا لە سێدارەدرا". 

ڕۆژی چوارشەممە، ماڵپەڕی میزان ئۆنلاینی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند کە عەلی رەزا ئەکبەری بە "تۆمەتی گەندەڵی لەسەر زەوی، بەهۆی زیانگەیاندن بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری هەواڵگری" بۆ بەریتانیا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

هەروەها لای خۆشیەوە جەیمس زیرەکی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەو بڕیارەی ئیدانە کرد و داوای لە تاران کرد ئەو هاووڵاتییە بەریتانی- ئێرانییە لە سێدارە نەدات و ئەو حوکمەی بە "پاڵنەری سیاسی" ناوزەند کرد. 

عەلی ڕەزا ئەکبەری کەسێکی نزیک لە عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بوو و لە کابینەی محەمەد خاتەمی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٢ کە شەمخانی وەزیری بەرگری ئێران بوو، ئەکبەری جێگری بوو.


AM:08:42:14/01/2023